English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و 3 خاڵه‌ی جیاوازه‌ لە نێوان مێسی و پاریسدا جێی مشتۆمره‌
2021-08-10 [10:06 AM]

ZNA - ھەولێر


لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، هێشتا پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی بە وردی دەستەوارەی پاریس سانجێرمان تاوتوێ بکات، ئینجا بڕیار لەسەر چوونە ریزەکانی ئەو یانەیە بدات. راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش باس لەوە دەکەن کە تاوەکو ئێستا 3 خاڵی جیاوازی لە نێوان مێسی و پاریس سانجێرماندا هەیە.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، ئاشکرایانکرد کە دانەیەک لە دەستەوارەی پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە دەستی لیۆنێل مێسی و ئێستا لەگەڵ پارێزەرانی تاوتوێی دەکات.

وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، هێشتا مێسی و یانەی پاریسی لەسەر 3 خاڵ رێکنەکەوتوون و دەڵێن "مێسی و پاریس سانجێرمان پێویستییان بە کات و دانوستاندنی زیاترە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی".

سەبارەت بەو 3 خاڵە، کە هێشتا مێسی و بەرپرسانی پاریس سانجێرمان لەسەریان رێکنەکەوتوون، ئەو سەرچاوانە دەڵێن "یەکەمیان سەبارەت بە مووچەی ساڵانەیە، مێسی تێبینی لەسەر ئەو مووچەیە هەیە کە پاریس سانجێرمان بۆی داناوە".

هەروەها دووەم خاڵی جیاوازی نێوانیان تایبەتە بە سپۆنسەر، کە مێسی مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیایەکی جلوبەرگی وەرزشی دەکات و یانەی پاریس سانجێرمانیش لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکە، بۆیە پێویستە ئەو پرسەش یەکلایی بکەنەوە.

خاڵی جیاوازی سێیەمیان، تایبەتە بە مافی وێنەکان، کە لەگەڵ بارسێلۆنا هەموو مافی وێنەکان بۆ مێسی بوون و پێویستە لەسەر ئەو خاڵەش گفتوگۆ بکەن و بگەنە رێککەوتنێک کە هەردوولا رازی بکات.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مێسی بڕیاریداوە گەشتی فەرەنسا نەکات، تاوەکو باوکی و پارێزەرانی لەسەر هەموو شتێک لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان رێکنەکەون.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 1444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad