English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەستێكی خۆش
2016-04-04 [08:59 AM]

نووسینی: محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم


ئەوانەی دەستیان لە پۆست و دەستكەوتەكانی بەغدا گیر بووە، بە ئاشكرا پێش هەر هەڵوێستێكی سەركردایەتی سیاسیی كوردستان دەكەون و داوا دەكەن ئەگەر بە رەزیلی و سەرشۆڕیش بێ‌، لە بەغدای حوكمی مەزهەبی و شۆڤینی عەرەبی بمێننەوە.
هەروەك چەند ساڵێكە و تا هەنووكەش، زۆربەی بەرپرسانی كورد لە بەغدا (وەزیر و بریكاری وەزیر و راوێژكار و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران)، بە هەموو گوڕ و تینێكەوە پێداگیری مانەوەی كورد لە نێو پرۆسەی سیاسیی لە بەغدا دەكەن و بوونەتە داكۆكیكاری قەوانە سواوەكەی یەكپارچەیی خاكی عێراق.
زەحمەتە كەس هێندەی هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، پارێزەری یەكپارچەیی خاكی عێراق بووبێ‌، قسەو لیدوانە رۆژنامەوانیەكانی وادەڵێن. با بزانین دوای بە كۆتاهاتنی وەزیفەكەی، سبەی رۆژ چی دەڵێت؟!

دڵنیام هیچ كوردێكی پاك و وڵاتپارێز، بڕوای بەو عێراقە نەفرەتییە نەماوە، تەنێ‌ ئەوانە نەبن كە كەوتوونەتە ژێر كاریگەری رق و كینەی سیاسیی، یان ئەوانەی سیحری پارە و ئیمتیازەكانی بەغدا كوێری كردوون و لەبەر بەرژەوەندیە كەسیەكانیان، ئایندەی میللەتیان لا گرنگ نییە.
بەشبەحاڵی خۆم، كاتێك دەبینم بە هێواشی كورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دەكرێتە دەرەوە، بەلامەوە وەك ئەوە وایە هیوایەكی خۆشی لەمێژینەم، بەدیبێت.





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad