English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... چوار كه‌س دەستگیرکران کە چاوی هاوڵاتییەکیان کوێر کردبوو
2021-08-25 [12:46 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و چاوێکیان كوێر كردبوو، دواتر هه‌ڵاتبوون، دواتر دۆزرانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، له‌ راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان به‌ ناوه‌كانی (أ ، م ، م) و (ق،خ،خ) و (س،خ،ع) و (م،أ،س) دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و لێیاندابوو و چاوێكیان كوێركردبوو.

وتیشی، لەنزیك باخی گشتی چوار تۆمەتبار هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتییەكی تەمەن ٣٥ ساڵ و بەهەرچواریان لێیانداوە و بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵاتوون، دواتریش پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە بردراوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بەپێی راپۆرتی پزیشكی دەركەوتووە بەهۆكاری لێدانەكە ئەو هاوڵاتییە چاوێكی لەدەستداوە .

روونی كرده‌وه‌، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كرا و بریندارەكە هیچ كام لە تۆمەتبارانی هەڵاتووی نەدەناسی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەئەنجام گەیشتن لە لێكۆڵینەوەكان توانرا لەماوەیەكی كەمدا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن .

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌، لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری داوەر و بەپێی ماددەی ٤١٢ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 622جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad