English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچى گۆڕان دژایه‌تى بارزانی ده‌كات
2016-04-06 [01:12 AM]


بۆچى گۆڕان دژایه‌تى مه‌سعود بارزانی ده‌كات!؟ ‌

 

دانا میكائیل

له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ناڵه‌كانى میدیاى كۆمپانیاى وشه‌ و لیستى گۆڕان و ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ و سایتانه‌ى لێیانه‌وه‌ نزیكن، هه‌ڵمه‌تێكى رێكخراویان هه‌یه‌ بۆ دژایه‌تى كردنی بارزانی!؟!
 له‌ كاتێكدا مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لای هەموو کوردستانیان و هەموو جیهان، كه‌سایه‌تییه‌كى خۆشه‌ویسته‌ و به‌ ڕه‌مزى ئاشتی و نوێبوونه‌وه‌و به‌خۆدا چوونه‌وه‌ داده‌نرێت له‌ مڕۆى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستاندا و به‌ چاوی ئومێده‌وه‌ ته‌ماشاى ده‌كرێت، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌بووایه‌ گۆڕان، له‌ پێناو گۆڕانى ڕاسته‌قینه‌دا هاوكارى مسعود بارزانی بێت و پشتگیرى هه‌نگاوه‌كانى بكات له‌ سه‌ر ئه‌و ڕێگا پڕ له‌ته‌گه‌ره‌و گوشارو گرفته‌، نه‌ك به‌ ناوى گۆڕانه‌وه‌ دژایه‌تى ئه‌و كه‌سه‌ بكرێت كه‌ هه‌ڵگرى مێژووی هەموو کوردستان و كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كیی سه‌ر گۆڕه‌پانى کۆماری کوردستانە،

هه‌ڵمه‌ته‌ میدیاییه‌كانی گۆڕان
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لیستى گۆڕان له‌ دژى خودى  بارزانی سه‌رچاوه‌ گرتووه‌ له‌و باوه‌ڕه‌وه‌ كه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان زه‌ره‌رێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه‌و و بێهێز بووە،
لە کاتێک دا کە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە حیزبە گەورەکانی سەر ئاستی جیهان...
بۆیه‌ لیستى گۆڕان هه‌موو ئامرازه‌كانى میدیا و هه‌وڵه‌ سیاسییه‌كانیان خستۆته‌ گه‌ڕو له‌داهاتووش به‌ شێوه‌یه‌كى ئاراسته‌كراوتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دژایه‌تى مسعود بارزانی بكه‌ن و شكست به‌ هەنگاو و مێژوویەکەی بهێن و كه‌سایه‌تیی ئه‌و له‌ناو كۆمه‌لانى خه‌ڵك له‌كه‌دار بكه‌ن..........

بەڵام باس لەوە ناکەن کە مسعود بارزانی بووەتە سیمبولی نەتەوەی کورد لە هەموو جیهاندا؟!
باسی ئەوە ناکەن کە مسعود بارزانی یەکەم سەرۆک بووە لەگەڵ هێزەکەی لە سەنگەرەکانی بەرگری ماوەتەوە؟!
 باسی ئەوە ناکەن کە مسعود بارزانی هەموو تەمەنی لەسەر بنیاد نانی دەوڵەتی کوردی داناوە؟!باسی ئەوە ناکەن کە یەکەم سەرۆک بووە تاکو ئێستا بە پێشمەرگە ماوەتەوە؟! باسی ئەوە ناکەن هەموو روژێک سەرکردەیەکی جیهان دێت لە دەرگای مسعود بارزانی دەدات..
باسی هەموو ئەو باس و خواسانە ناکەن کە لە بەرژەوەندی کوردستان دایە نەک خودی مسعود بارزانی؟!
جێگه‌ى پرسیار و تێڕامان و ورد نییه‌ كه‌ هەموو مێژووی مسعود بارزانی 
باس بکەم؟!به‌ڵكو پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆچى لیستى گۆڕان به‌و ڕاده‌یه‌ دژایه‌تى سەرۆک هەرێمی کوردستان ده‌كات؟

به‌ڕاى من، لیستى گۆڕان له‌به‌ر چه‌ند خاڵ و بابه‌تێكى وه‌ك 
ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ ووتومە دژایەتی مسعود بارزانی دەکەن:-

مسعود بارزانی یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌ به‌هێزه‌كانى ئێستا. نه‌ك ته‌نیا له‌ سه‌ر ئاستى کوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى هەموو جیهانیش،
 تا ئاستێكى زۆریش چاره‌نووسى کوردی گەیاندووتە لووتکە.
ئاشكراشه‌ مسعود بارزانی خاوه‌نى تۆڕێكى فراوانى په‌یوه‌ندییه‌ له‌ سه‌ر ئاستى کوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان و گۆڕان داهێنه‌رى ئه‌و به‌یت و بالۆره‌یه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ مسعود بارزانی پیاوی ئه‌مریكا و تورکیایە له‌و باره‌یه‌وه‌ دێڕێكى به‌ناوبانگیان هه‌یه‌ كه‌ ڕاده‌ى رق و كینه‌یان به‌رانبه‌ر به‌ مسعود بارزانی و كارو هەوڵەکانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ دەڵێن (مسعود بارزانی له‌ ماوه‌ى سەرۆکایەتی هێنده‌ى كارى كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و تورکیا نیو هێنده‌ كارى بۆ كوردو به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نه‌كردووه‌). 
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌ماوه‌یه‌كى پێوانه‌ییدا نه‌توانآ كه‌سایه‌تى و هێزى مسعود بارزانی له‌ رێگه‌ى بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ و شتى تر له‌و جۆره‌وه‌ لانى كه‌م له‌ناو کوردستانی لاواز بكات ئه‌وا بۆ داهاتوو كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر لیستى گۆڕان و چاره‌نووسى گۆڕان و كارلێكى گۆڕان له‌ سه‌ر خه‌ڵك. 
له‌گه‌لا ئه‌وه‌شدا مسعود بارزانی خاوه‌نى به‌رنامه‌یه‌كى جددییه‌ بۆ چاكسازى و نوێبوونه‌وه‌ و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاجیاكان، بۆ ئه‌وه‌ش هێنده‌ى ئیش له‌سه‌ر هه‌نگاوى عه‌مه‌لى و كارى فیعلى ده‌كات، هێنده‌ به‌ قسه‌ى زل و دروشمى بریقه‌دار ڕۆژنامه‌كان پڕ ناكات و جێ په‌نجه‌ى مسعود بارزانی به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشكرا له‌ ناو هەموو جیهان و کوردستان دەرکەوتووە..
له‌كۆتاییدا ده‌كرێت ئێمه‌ ته‌ئكید بكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌دژایه‌تى مسعود بارزانی له‌لایه‌ن لیستى گۆڕان، ده‌كرێت ببێته‌ خاڵێكى به‌هێز بۆ مسعود بارزانی و هەموو لایەنگرانی پارتی ، به‌لام ده‌بوو گۆڕان هاوكارى مسعود بارزانی بکردبا بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانى راسته‌قینه‌ له‌كوردستاندا رووبدات نه‌ك گۆڕان ی دژایەتی بۆ مه‌رامى تایبه‌تى به‌كار بێت.





ئەم هەواڵە 3733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad