English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتنە پارێزگای کەرکووک
2021-09-08 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی کەرکووک، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگریی، جومعە عناد، گەیشتە پارێزگاکە.

وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد و سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری و راوێژکاری سەربازیی سەرۆکوەزیران گەیشتووەنەتە پارێزگای کەرکووک.

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەیش داوە کە ئامانج لە سەردانەکەی شاندەکە، زانیاری ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە و باسیان لەوەش کردووە کە لە میانی سەردانەکەدا، هەروەها زانیاری لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھێزە ئەمنییەکان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەرکووک ئەنجامی دەدەن، دراوە بە جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق .

ئەمەیش دوای ئەوە دێت شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی لیوای 18ی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، 12 پۆلیس کوژران.

 

ktv





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad