English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی کوردی "زاڵاوا" لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤینس دوو خه‌‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا
2021-09-13 [07:40 AM]

ZNA – تاران


فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ئەرسەلان ئەمیری، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی رخنەگران" و خه‌ڵاتی "رخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واته "فیپێڕشی" لە سی و شەشەمین خولی "هەفتەی رخنەگران"ی ڤینسی به‌ده‌ستهێنا.

رێوڕه‌سمی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران" له حه‌فتا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤینسVenice به ئاماده‌بوونی بەشێک لە ستافی سەرەکی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" له‌وانه: ئەرسەلان ئەمیری ده‌رهێنه‌ر، سەمیرا بەرادەری و روحوڵڵا بەرادەری بەرهەمهێنەری ئه‌م فیلمه، ئایدا پەناهەندە یه‌کێک له سیناریۆنووسان، نەوید پوورفەرەج، پووریا رەحیمی سام و هودا زەینوالعابدین ئه‌کته‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه، کاتژمێر ٦ی ئێوارێی شه‌وی هه‌ینی رابردوو ١٠ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢١ به کاتی ئه‌ورووپا لە شاری ڤینیس لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م فیلمه کوردییه‌ توانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی رخنەگران" و ‌هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "رخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" (فیپێڕشی) واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رخنه‌گرانی فیلم به‌ده‌ستبێنێت.

له وتاری ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی رخنەگران"ی ئەم فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهاندا هاتووه: "ئەندامانی لێژنەی دادوەران، که‌وتنه‌ژێر کاریگه‌ریی مامۆستایانه‌ی ده‌رهێنه‌ر له خوڵقاندنی یه‌که‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی. ده‌رهێنه‌ر، شاره‌زایانه به که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌سته جیاوازه‌کان له‌م فیلمه‌دا په‌یامێکی به‌هێز له به‌رانبه‌ر نه‌زانین و کۆنه‌په‌ره‌ستی نیشانی بینه‌ر ده‌دات که له‌م رۆژه تایبه‌تانه‌دا گرینگییه‌کی بێوێنه‌ و کاریگه‌ری هه‌یه."

هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمی کۆتاییدا، خه‌ڵاتی "رخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" کە له لایەن یەکێتی رخنەگرانی سینەمای ئیتالیا SNCCI بەڕێوەدەچێت له نێوان ته‌واویی به‌رهه‌کانی هه‌ر ٤ به‌شی 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤینس به فیلمی "زاڵاوا" له به‌شی "هەفتەی رخنەگران" و هه‌روه‌ها به ‌فیلمی سینه‌مایی L’evenement له ده‌رهێنانی ئادرێی دیوان له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه به‌خشرا.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە یەکەمین نمایشی جیهانی لە سێ سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی رخنەگران" چووە سەر پەردەی سینەماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ و هه‌روه‌ها ‌‌رخنه‌گرانی سینه‌ماییه‌وه پێشوازی لێکرا.

فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستهێنانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "هەفتەی رخنەگران"ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤینسلەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له رکابەرییدابوو.

یەکەمین ئەزموونی سینەمایی "ئەرسەلان ئەمیری" بە پشتیوانی "فڕۆم فیلمی هۆنگ کۆنگ" HAF، "مالی فیلمی کۆریای باشوور" KOFIC، بەشداریی رێکخراوەی سینەمایی "فاڕابی" ئێران و هەروەها دانانی سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی "تووبا فیلم" بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی به‌لجیکیی "لێوێلک" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤینس بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی ئالبێرتۆ باربێرا بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە رۆژانی ١ تا ١١ی سێپتەمبەری 2021 لە ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو.


مەنسوور جیهانی


 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad