English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى سۆرانی دیاریکرد
2021-09-14 [12:15 PM]

ZNA-هەولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشەمە 2021.9.14، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، ڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شاری سۆران بەڕێوەچوو و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هەڵگورد شێخ نەجیب، قائیمقامی قەزایی سۆران وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاریكرا.

ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتاێكدا رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ به‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان تاكو ئێستا، بنكه‌ و پشتیوانی هه‌موو شۆڕشه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان بووه‌، قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر چاوه‌ڕێتان ده‌كات".

وتیشى: "راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، كه‌ له‌ هه‌ر چوار قه‌زای سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر پێكدێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سۆران و باڵه‌كایه‌تی و برادۆست و بارزان، كه‌ دانیشتووانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ تێكۆشه‌ره‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانی و زه‌حمه‌ت و ئازاره‌ی كه‌ بینیویانه‌، ئەمڕۆ ده‌بینن كه‌ ئێمه‌ وه‌كو وه‌فادارییه‌ك بۆ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وان هاتووینه‌ته‌ خزمه‌تیان بۆ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه‌، رۆژی به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌ بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌. رۆژی وه‌فادارییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوێنی شه‌هیدانمان و قوربانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان، رۆژی پیشاندانی سۆز و وه‌فا و پێزانین و رێزلێنانه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و لێتان پیرۆز بێت. جێی خۆیه‌تی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نه‌وی بكه‌ین، و پێزانینی خۆمان بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین".

هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له‌وتارێكدا به‌مبۆنه‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له‌خۆمان له‌ خه‌ڵكى هه‌رچوار قه‌زاكه‌ى (سۆران، ڕه‌واندز، چۆمان، مێرگه‌سۆر) ده‌كه‌ین و سوپاسى خه‌ڵى هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ش پیشكه‌ش به‌ جه‌نابی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌گه‌ر چاودێرى و ڕاسپارده‌كانى به‌ڕێزیان نه‌بووایه‌ ئێمه‌ وه‌كو پارێزگا و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌دڵنییایه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ دوا بكه‌وتایه‌، بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌ین ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران خزمه‌تى گه‌وره‌تر به‌ ناوچه‌كه‌ بكات كه‌ له‌ڕابردوودا مێژووى ناوچه‌كه‌ خزمه‌تى گه‌وره‌ى پێشكه‌شى به‌ كوردستان كردووه‌".

پارێزگارى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: "به‌پشتیوانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوو له‌ 10ى ئادار تاوه‌كو 10ى ئه‌یلوول، 90 پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریمان له‌سنوورى هه‌ر چوارقه‌زاكه‌ به‌ گوژمه‌ى (13) ملیار دینار جێبه‌جێكردووه‌ كه‌ به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ له‌ته‌واوبووندان و به‌شێكى تریشیان له‌ناو كاردان".

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌وتارێكدا ڕایگه‌یاند: "پڕ به‌ دڵ خۆشحاڵم له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بۆ درووستبوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌ ساڵانی رابردوو كاری زۆر كرا، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بووه‌ و كات گونجاو نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ له‌سه‌ر بڕیاری به‌ ئیداره‌بوونی سۆران كرا".

گوتیشی: "ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ راسپێردراین كار له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ین، بۆ پشتیوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سه‌رۆكی حكومه‌تیش راسته‌خۆی سه‌رپه‌رستی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ده‌كرد و وه‌زاره‌تی ناوخۆش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگی كردووه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لیژه‌یه‌ك پێكهێنراو و هه‌نگاوی باش نراوه‌". ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌ ئیداره‌كردنی سۆران له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه‌ و مه‌به‌ستیش له‌ درووستكردنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ئیداره‌ی سۆران خزمه‌تكردنی زیاتری ناوچه‌كه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیاری لێدرا.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad