English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەریتانیا دەكات
2021-09-15 [09:10 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 15-9-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەریتانیا دەكات و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە .

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لەندەن لەگەڵ بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆدەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممەش لەگەڵ دۆمنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دیداری دەبێت.

 

 بڕیاریشە ڕۆژی سێەمی سەردانەكەی واتە رۆژی هەینی، لووتکەی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لەنێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڕێوەبچێت

دیداری نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن لە ساڵی 2015 لە هەولێر

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لەندەن 3 رۆژ بەردەوامدەبێت و دووەم سەردانی فەرمیی نێچرڤان بارزانییە بۆ ئەو وڵاتە

 

 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad