English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێك كۆدەبێتەوە
2021-09-15 [09:23 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 15-09-2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی و کوالێتیی هاوردەکردنی ئارد گفتوگۆدەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریبڵاوی لەبڵاوكراوەیەكیدا هاتووە، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەبێت.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە لەبارەی شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبێت کە بڕیارە 10-10-2021 بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان بە ئاڕاستەی بانگەشەیەکی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی و یەکترشکاندن و ناوزڕاندن و رۆڵی سەربەخۆیی دامەزراوە ئیداری و مەدەنییەکان و میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی دەخرێنەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکرێت لەبارەی جێبەجێکردنی دوو بڕیاری تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێبەرایی و لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوالێتیی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە رووی خۆراکی و تەندروستییەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad