English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پلاندانان: پڕۆژەی نیشتیمانی گەنم لە پارێزگای دھۆک توانای بە بازاڕکردنی ١٥٠ ھەزار تۆن گەنمی ھەیە
2021-09-20 [03:22 AM]

ZNA-ھەولێر



دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران رایگەیاند، خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ و پڕ بایەخ دادەنێین.

راشیگەیاند، دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی نیشتیمانی بە بازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای دھۆک، لە لایەن ھەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناوەوە جێبەجێ دەکرێت.

روونیکردەوە، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە ھەنگاوە گرنگەکانی کابینەی نۆیەم، بە ئاراستەی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و پاڵپشتی جووتیاران و بایەخدان بە بەرھەمی ناوخۆیی.

جەختیکردەوە، ئەم پڕۆژەیە بە گوێرەی یاسای وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و بە ھەماھەنگی دەستەی وبەرھێنان و وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێت، کە بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی کوردستان و دامەزراندنی سایلۆ و کارگەی ئارد و چەندین کارگەی پیشەسازی تایبەت بە بەروبوومی دانەوێڵە و کارگەی لەکیس کردن لەخۆ دەگرێت.

روونیشیکردەوە، ھاوشێوەی ئەم پڕۆژەیە لە پارێزگای ھەولێر و سلێمانی بە ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بوونیان ھەیە، ھەر دوێنێش بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان بەڕێوەچوو، کە لە چوارچێوەی ئەو ١٣ کارگەیەدایە کە بەردی بناغەیان بۆ دانرابوو و رۆژانە ٥٠٠ تۆن ئارد دەخاتە بازاڕەوە.

وەک ئاماژەیپێکرد، ئەم پڕۆژەیە کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی بۆ دانرا، لەتوانایدایە ساڵانە ١٥٠ ھەزار تۆن گەنمی جووتیاران بە بازاڕ بکات و وەریشبگرێتەوە، کە چەندین ساڵە جووتیارانمان کێشەی وەرگرتنی گەنمیان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسایلۆکاندا ھەبووە.

جەختیشیکردەوە، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان، ستراتیژییەتی بەرھەمێنانی ئارد و بەمەبەستی زامنکردنی ئاسایشی خۆراک و گەیشتن بە ئابووریەکی سەربەخۆ و دابینکردنی پێویستی بازاڕ و رۆژانەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بەم پڕۆژەیە دەتوانین ھەلی کار بۆ سەدان ھاووڵاتی و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕەخسێنین و لەو رێگەوە دەتوانین پشت بە بەرھەمی ناوخۆیی ببەستین، بەرھەمی ھاوردەکراو کەمتر بکەینەوە، کە کاریگەری دەبێت بۆسەر ئاسایشی خۆراک.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad