ZNA - ههولێر
تەلەڤیزیۆنی فەرمی سوودان بڵاویکردەوە کە گرووپێکی سەربازی لە خەرتومی پایتەختی ئهو وڵاته کودەتایەکیان ئەنجامدا بهڵام سهركهوتوو نهبوو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان وتی، رهوشهكه له ژێر كۆنترۆل دایه.
تەلەڤیزیۆن و رادیۆ فەرمییەکان لە سوودان، پەخشەکانی راستەوخۆیان بڕی و لەو هەواڵانەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا بڵاویان کردەوە، داوایان کرد خەڵکی دژبە کودەتاکە بوەستنەوە.
سەرچاوە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ناوچەی ئۆم دورمان، گرووپێک سەرباز دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازییدا گرتووە و هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایان داوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان، محەمەد فەکی سولەیمان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و داوای لە هاووڵاتییان کرد وڵات و قۆناغی راگوزەر بپارێزن و دژبە کودەتاکە بوەستنەوە.
AA
ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە |