English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە
2021-09-25 [05:34 AM]

ZNA- ھەولێر



دەربارەی کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ ھەینی ٢٠٢١/٩/٢٤ بە ناوی (السلام والاسترداد) لە ھەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک ئاگاداری کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکی بابەتەکانی نەبووە و ئەوەی لە کۆبوونەوەکە دەرچووە، بە ھیچ شێویەک بۆچوون و سیاسەت و ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان نییە.

دووپاتی دەکەینەوە کە ھەر باس و ھەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەوەوە ھەبێت، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵییە و ھەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە بە تەواوی پابەندی سیاسەتی دەرەوەی عیراقە.

داوا لە ھەموو لایەن و ھێزە عیراقییەکان دەکەین بابەتەکە ئارامتر وەرگرن و ھەموومان چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە بین کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.

دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٩/٢٥





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad