ZNA – هەولێر
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، ڕەخنە لەكۆمسیۆن دەگرێت، بەهۆی ئەوەی لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەنها 4 كورسی بەدەست هێناوە و داوای ڕاستكردنەوەی ڕێكارەكان دەكات.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، رەخنەی لە رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گرت و داوای راستکردنەوەی ئەو رێکارانەی کرد.
عەبادی کە لیستەکەی بەناوی (هێزی دەوڵەوت) کە لەگەڵ عەمار حەکیم هاوپەیمانیێتی پێکهێناوە، تەنیا 4 کورسی بەدەستهێناوە.
حەیدەر عەبادی لەو تویتەدا کە رەخنەی لە کۆمسیۆن گرتووە و داوای راستکردنەوەی ئەنجامەکان دەکات، دەڵێ "ئاقڵمەند ئەو کەسەیە ئەمڕۆ بەرلە سبەینێ هەڵەکەی راست بکاتەوە".
ئەم هەواڵە 1162جار خوێندراوەتەوە |