English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا هەڵوێستی لەبارەی بەشار ئەسەد نەگۆڕاوە
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
2021-10-13 [08:16 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هەڵوێستی ئەم وڵاتە بەرانبەر بەشار ئەسەد گۆڕابێت و دەڵێت: هەتا چارەسەر سیاسی بۆ قەیرانی سوریا نەدۆزرێتەوە ئەمریکا هەڵوێست و سیاسەتی خۆی بەرانبەر به سوریا بەردەوام دەبێت.

بلینکن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و ئیسرائیل لە واشنتن، گوتی: ئەوەی پێشتر نەمانکردووە و نامانەوێت ئێستەش بیکەین، پشتیوانیکردن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەسەدە.

بلینکن ئاماژەبەوەش دەکات وڵاتەکەی هیچ‌کام لەو سزایانەی سەر رژێمی ئەسەدی هەڵنەگرتوون کە لە چوارچێوەی یاسای سیزەردا بەسەریدا سەپێندراون.

پێشتر ئیمارات رایگەیاندبوو یاسای سیزەر رێگە نادات سووریا بگەڕێتەو نێو کۆمکاری عەرەبی.

 





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad