English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبونەوەیەک بۆ باشتر ڕایکردنى مامەڵەى نێوان هەرێم و بەغداد بەڕێوەچو
2021-10-13 [09:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەئامانجى باشتر و خێراتر ڕایکردنى کاروبارەکانى پەیوەست بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەغداد، بەسەرپەرشتى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەیەک بەڕێوەچو.

لەو کۆبونەوەیەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (١٣/١٠/٢٠٢١) لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەئامادەبونى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەت لە نێوان د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەختیار حاجى حەمد بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچون لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم بەڕێوەچو، گفتوگۆ لەبارەى باشترکردنى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد کرا.

لەو چوارچێوەیەدا باس لە گرنگى کەمکردنەوەى ڕۆتین و خێراترکردنى کارەکانى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم کرا، بەتایبەت لە ئاڵوگۆڕکردنى نوسراوەکان، بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەبارەى دانانى سیستمێکى ئەلیکترۆنى بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى (IT) لە دیوانى وەزارەت کرا، ئەوەش ڕونکرایەوە کاراکردنى ئەو سیستمە دەبێتە هۆى خێراترکردنى نوسراوە فەرمیەکان و گەڕانەوەى کاتێکى زۆر و دڵنیابون لە ڕاستى و دروستى نوسراوەکان.

لە بەشى کۆتایی کۆبونەوەکەدا، ئامادەبوان تاوتوێى لایەنە جیاکانى بیرۆکەکەیان کرد، لە کۆتایشدا بەگەڵاڵەکردنى چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەک کۆتایی بەکۆبونەوەکە هات و بریاریشدرا پڕۆسەکە لە سبەی پێنچ شەممە ڕێکەوتی (14/10/2021) بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad