ZNA – هەولێر فیلمی ئەکشن و کۆمێدی After We Fellبەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات و کۆی داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 10 ئەیلوولی رابردوو لە سینەماکانی جیهاندا جیهاندا نمایشدەکرێت، داهاتی گەیشتووەتە 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، 426 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور دوو ملیۆن و حەوت هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەمانی دیکەی جیهاندا 18 ملیۆن و 602 هەزار دۆلارە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێک بەناوی تیسا دەکات و گەورەترین بڕیار لە ژیانیدا دەدات و بەهۆیەوە هەموو شتێک لە ژیانیدا دەگۆڕێت و چەندین نهێنی لەبارەی خێزانەکەیەوە بۆ روون دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |