ZNA- هەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقی راگەیاند، لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعشدا تەقیوەتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرانسەریی عێراق هێرشی سەر کاروانەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەروها هێرشی موشەکی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق وەستێنرابوون.
ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە |