English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات
2021-10-23 [12:59 PM]

ZNA_ هەولێر



ڕۆژی شەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یۆناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سوید لە عێراق ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە شەڕی دژی تیرۆر و، پێزانینشی بۆ هەرێمی کوردستان هەبوو بۆ یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوان. باڵیۆزی سوید ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاسپۆرای کوردی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا دا و، هیواشی خواست کە پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە بواری ئابووری پەرە بستێنێ.

هەر لەو دیدارە دا سەرۆک بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی کرد کە هەمیشە لەگەل ئێش وئازاری گەلی کوردستان هاوسۆز بووە و لە ڕۆژانی تەنگانەدا یارمەتی هاووڵاتیانی کوردستانی داوە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئەوەی پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ باڵیۆزی تازەی سوید لە عێراق خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

هەڕەشەی تیرۆر لەسەر سەقامگیری جیهانی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad