English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوتیار عادل: له‌ هه‌وڵداین نرخی به‌نزین جێگیر ده‌كه‌ین
2021-10-25 [06:41 AM]

ZNA:هەولێر


جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌یوه‌ندی به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌یه‌.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌و به‌نزینه‌ی كه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، زیانێكی زۆری به‌ مرۆڤ و ماشێنه‌كان و ژینگه‌ ده‌گه‌یاند، بۆیه‌ داوامان له‌ حكومه‌تی عێراقی كردووه‌ كه‌ نه‌وتی خام بده‌نه‌ ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه‌ له‌ كوردستان هه‌ن، بتوانن پێداویستیی رۆژانه‌ دابین بكه‌ن.

روونیكرده‌وه‌، دوای دابینكردنی نه‌وتی خام، له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، نرخه‌كان داده‌به‌زن و ئاسایی ده‌بنه‌وه‌.

ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ندێ شت هه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ڵام له‌ هه‌وڵداین نرخی به‌نزین جێگیر بكه‌ین، هه‌ر كه‌سێك به‌نزین به‌ (500) دینار بداته‌ هاووڵاتیان ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌ت له‌ باجه‌كه‌ی ده‌یبه‌خشین.





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad