ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی ئەنجلینا جولی، بۆ ناساندنی نوێترین فیلمی سینەمایی بەناوی Eternals سەردانی رۆمای پایتختی ئیتاڵیای کرد. لە نمایشێکی تایبەتی فیلمەکەدا لەو شارە، جگەلە جولی، هەریەک لە جیما چان، ریچارد ماردن و کلۆی چاو ئامادەبوون. هەر بەم دواییە نمایشی تایبەتی فیلمەکە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و ئەنجلینا جولی لەگەڵ پێنج منداڵەکەی لە نمایشەکە ئامادەبوو کە لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەچوو و بڕیارە لە 5 تشرینی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت. ئەوەی سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا، زەهرا جلێکی دایکی ئەنجلینا جولی پۆشیبوو کە لە 2014ـدا جولی ئەو جلەی پۆشیوە. لەم بەرهەمەدا جگە لە جولی، هەریەک لە ریچار مان، کۆمێل نانجانی و سەلما حایک رۆڵ دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad