ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نەوال زوغبی، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی بابل لە عێراق، کۆنسێرتێک سازدەکات. بڕیارە لە کۆنسێرتەکەدا، ئەو خانمە هونەرمەند گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بکات. بڕیارە لە 28 ئەم مانگە چالاکییەکانی فێستیڤاڵ دەستپێبکەن کە ماوەی 15 ساڵە ئەو فێستیڤاڵە وەستێندراوە. ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی عێراقی و عەرەبی بانگهیشتکراون و لە یەکەم رۆژدا هونەرمەندی عێراقی حاتم عێراقی، لەگەڵ هونەرمەندی میسری هانی شاکر و هونەرمەند شەمس ئەلکویتییە گۆرانی دەڵێن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad