English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی لادرا و كه‌سێكی دیكه‌ شوێنی گرته‌وه‌
2021-10-30 [10:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای هێرشه‌كه‌ی داعش له‌ دیاله‌ و كوژران و برنداربوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س، لیوا حامید خەلیل یەعقوب یوسف، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە، لە پۆستەکەی لادرا و لیوا عەباس محەمەد حوسێن عەبود لە شوێنی ئەو دەستنیشان کرا.

نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كه‌ میدیا عێراقییەکان پشتیان پێ به‌ستووه‌، ئاشكرای ده‌كات، لیوا عەباس محەمەد حوسێن عەبود لە شوێنی لیوا حامید خەلیل یەعقوب یوسف وەک فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە، دەستنیشان کراوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر گوندی رەشاد سەربە قەزای میقدادییە لە پارێزگای دیالە و لەو ھێرشەدا 15 کەس کوژران و 13 ی دیکە برینداربوون.

دوای ئەو ھێرشە، سەدان چەکداری شیعە لە گوندی رەشادەوە ھێرشیان کردە سەر خەڵکی گوندی "نەھر ئیمام" کە دانیشتووانەکەی سوننە مەزھەبن، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک بووە لە بەرامبەر کوژرانی منداڵ و کەسوکاریان لەلایەن داعشەوە. بەھۆی ئەو ھێرشەوە ھەشت کەس لەدانیشتووانی گوندی نەھر ئیمام کوژران و ئاگر لە خانوو و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان بەردرا.





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad