ZNA- هەولێر
رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، هەواڵێكی دڵنیایم پێگەیشتووە بەوەی کە دەوڵەتانی هەرێمی دەست لە هەڵبژاردنەکانی عێراق وەردەدەن، لەپێناو فشار خستنە سەر فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی دەرەکیدا کە ئەوەش وەک سەدر دەڵێ، "زیانی گەورەی" بۆ عێراق و گەلەکەی هەیە.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا هەواڵێكی دڵنیایم پێگەیشتووە بەوەی کە دەوڵەتانی هەرێمی دەست لە هەڵبژاردنەکانی عێراق وەردەدەن، لەپێناو فشار خستنە سەر فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی دەرەکیدا کە ئەوەش وەک سەدر دەڵێ، "زیانی گەورەی" بۆ عێراق و گەلەکەی هەیە.
سەدر دەشڵێت، "هەواڵی تەواومان پێگەیشتووە کە دەستتێوەردانی هەرێمی لە کاروباری هەڵبژاردندا هەیە، هەروەها فشار لەسەر لایەن و فراکسیۆنە سیاسییەکان هەیە لەپێناو بەرژەوەندی دەرەکیی کە زیانی زۆری لەسەر عێراق و گەلەکەی هەیە."
رێبەری رەوتی سەدر گوتیشی، داوا لە هەموو ئەو دەوڵەتانە دەکەم کە دەستتێوەردانی ئاشکرایان هەیە، "دەستبەجێ دەستیان بکێشنەوە، من دانوستاندنم لەگەڵیاندا رەتکردەوە، بۆیە پێویستە لایەنەکان پەنایان بۆ نەبەن و نەیانخەنە ناو کاروبارە ناوخۆییەکانمانەوە، ئێمە عێراقین و کێشەکانمان تەنیا لەنێوان خۆماندا چارەسەر دەکەین."
لە کۆتایی تویتەکەیدا، موقتەدا سەدر دەڵێت، ئەگەرنا دەستتێوەردان و دەستهاویشتنیان "سووکایەتییە بە عێراق، گەلەکەی، سەربەخۆییەکەی و هەیبەت و سەروەرییەکەی."
ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە |