ZNA – هەولێر
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان دەتوانێت خواست و خستنەڕووی نەوت لە بازاڕی وزە سەقامگیر بکات.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە بواری وزەی پاکدا گرێبەستیان لەگەڵ چەند گەورە کۆمپانیایەکی جیهانی واژۆکردووە.
وەزیری نەوت گوتیشی: بەپێی نیشاندەرەکانی بازاڕ دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی گازی سرووشتی و خەڵووز بەتایبەت لە ئەوروپا و ئاسیا، پێشبینی دەکەن لە وەرزی زستاندا خواست بۆ نەوت بەرزبێتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، بە گوێرەی بڕیاری ئۆپێک پڵەس لە مانگی ئابەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رۆژانە بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل زیاددەکەن، بەمە تا کۆتایی ئەمساڵ بڕی نەوتی زیادکراو دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و دەتوانێت خواستی بازاڕی پڕ بکاتەوە.
ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە |