English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشكرا كرد
2021-11-02 [08:06 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٩٦ ملیۆن ٦٦٠ هەزار بەرمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ کردوە و كۆی گشتی داهاتیش حەوت ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دۆلار بووە.

 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له ‌مانگی رابردودا له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی "سۆمۆ" بۆ به‌ بازاڕكردنی نه‌وت، زیاتر لە ٩٦ ملیۆن ٦٦٠ هەزار بەرمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.

وەزارەت راشیگەیاند: کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی رابردوودا، بریتی بووە لە حەو ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دۆلار.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كۆی گشتی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ كێڵگه‌ نەوتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ٩٣ ملیۆن و٣٨٦ بەرمیل بووە.

راشیگەیاندووە، بڕی سێ ملیۆن ١١ هەزار و ٩١٧ بەرمیل لە نه‌وتی كه‌ركوك له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌، بڕی ٣٠٩ هەزار ٧٦٨ بەرمیل ره‌وانه‌ی ئوردون كراوه‌.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی رێژەیەکی زۆری داهاتەکەی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەستدەهێنێت، دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتدا کاریگەریی لەسەر داهاتەکەی دروستدەکات.

 





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad