English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر لە نێو بەغدایەكی ئاڵۆز ..
2021-11-06 [01:23 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی 10ی 10ی 2021  هەر چەندە لە  لەژێر گوشاری شەقام و خەڵکی ناڕازیدا بوو، بەتایبەت لە پارێزگا شیعییەکاندا، بەڵام دۆخی سیاسیی عێراق و توانا ئابووری و دامەزراوەیییەکانی عێراق و ئەو ڕێژە زۆرەی بیکاری و لە سەرووی هەموویشیان نەبوونی خزمەتكاری و دەرفەتی كار بۆ لاوان و ئینجا نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاو وكارەبا و ئاسایش و دڵنییایی بۆ هاوڵاتیان  ئاماژەن بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایی و ناسەقامگیری و توندوتیژیی سیاسی لە عێراقدا. 
لە ئێستادا عێراق سەرقاڵی تێپەڕاندنی قۆناغەكانی دوای هەڵبژاردنە، گرنگترین پرسیش یەكلاكردنەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراقە، ئەگەر چی هەموو هەڵبژاردنێك كاتێكی پێویست بووە تا هێزەكان ڕێككەوتوون لەسەر تەشكیلكردنی كابینە حكومەتی عێراقی،  بەتایبەت كە ، هەر سێ‌ لایەنی براوەی  پارتی دیموكراتی كوردستان ، تەقەدووم ، سەدر ، هەوڵەكانیان بە ئاڕاستەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كارا ، بەڵام  ئەوەی لە ڕواڵەتی گروپ ولایەنەكانی دیكە دوێنی دەسەڵاتدار و ئەمڕۆ شكستخواردوون دەبینرێت ئاماژەیەكی مەترسیدار بۆ زیاتر دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی لەڕێگەی هێزی میلیشایی و چەكدارییەوە 

لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەشدا ، بەتایبەت دوای ئەوەی سەر لە نوێ هەژماردنەوەی دەنگەكان لە عێراق نەیتوانیی هیچ شتێك لە ئەنجامەكان بگۆرێت  ، ئەوا لەلایەن دۆراوەكانی سەر بە ئێران ، هەنگاوەكانیان بە ئاڕاستەی توند وتیژبردنی بارودۆخە برد و  زۆرێكیش لە سەركردەی ئەو گروپانە بۆ زیاتر ئاڵۆزتر كردنی رەوشە لەگەڵ خۆپیشاندەران بەشداریان لە ناڕ‌زاییەكان كردووە و ئەوەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە  بۆ  تێكچوونی بارودۆخی بەغدا .
ڕەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و هێنانی لایەنگران و میلیشایی ئەو گروپانە و هۆشدارییە بەردەوامەكانی ڕەوتی سەدر بۆ  خێرا پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ‌ ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە، بۆ لەقاودانی رۆڵی حەشدی شەعبی لەلایەک و گەرەنتی لە دووبارە دانەنانەوەی مستەفا کازمی لە لووتکەی کابینەکە مسۆگەر دەکەن کە پێشمەرجی کوتلە نەیارەکانی سەدرە. ئەوسا بۆیان ئاسانتر دەبێت جێگرەوەی کازمی یان لەناو کوتلەی سەدردا پێشنیاز بکەن، یانیش رەوتی سەدر بە کاندیدێک لە دەرەوەی کوتلەکەیان رازی بن، ئەویش بە لێکتێگەیشتنی هەمووان لە رێگەی سازانەوە یەکلایی بکرێتەوە.

شایانی  ئاماژەیە ، ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە سەدر براوەی یەكەم و دواتریش هاوپەیمانی تەقەدووم و دەوڵەتی یاسا و پارتی دیموكراتی كوردستان ، میلیشیاكان و گروپ ولایەنگرانی ئێران تووشی گەورەترین شكست بوونەوە، بە تایبەتی هاوپەیمانی فەتح، كە بە هاوپەیمانی میلیشیاكانی سەر بە ئێران هەژمار دەكرێ، ژمارەی كورسییەكانی لە 48 كورسییەوە بۆ 17 كورسی كەمی كردووە، كە هەریەك لە ڕێكخراوی بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتیبەكانی حزبوڵای لوبنانی و زۆربەی گرووپەكانی تری سەر بە ئێران لەخۆ دەگرێت. بەوهۆیەوە هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت كە عەماڕ حەكیم و حەیدەر عەبادی پێكیانهێنابوو، بە تەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنیان ڕەت كردەوە.

بۆیە، ئەوەی لە قۆناغی ئێستادا بۆ گەلی كورد گرنگە  نەبێتە بەشێك لە ململانێی نێوخۆیی ماڵی شیعی و وەك پاكێجێك لە پرسەكاندا مامەڵە لەگەڵ لایەنە شیعەی عێراقدا بكات و پەرتەوازە نەبێت ، هەروەها لەگەڵ ئەوەی جارێ‌ ئاڕاستەی بەشداریكردنی كورد و سووننە و پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ  لایەنە شیعییەكان روون نەبۆتەوە ، بەڵام  پێوستە هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان زۆر هوشیارانە مامەڵە بكەن و بەشێوەیەك ڕێگە بۆ حكومەتێكی زۆرینەی شیعی خۆش بكرێت و ئینجا دواتر بەرنامە و ویستێكیان هەبێت تا لەو ڕێگەوە  جارێكی دیكە مافەدەستوورییەكانی گەلی كورد پاشگوێ‌ و پێشێڵ بكەن و بەتایبەت دەستكاریكردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق كە زۆر لەمێژە حكومەتەكانی عێراق چاویان بە مافەكانی هەڵنایەت و هەوڵی زۆریان بۆ دەستكاریكردن و بە بێ‌ بەشكردنی گەلی كورد داوە .بۆیە، مێژوویی رابردوو و ئەمڕۆمان دەبێت بۆ ئاراستەیە بێت كە چیتر نەكەوینە ناو رێككەوتنی بێ‌ كردەوە و دەبێ‌ هەموو ماف وداخوازییەكانمان بە چاودێری زڵهێزان و نەتەوە یەكگرتووەكان بێت .





ئەم هەواڵە 961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad