English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی له‌سه‌ر هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر ماڵی كازمی بڵاوكرده‌وه‌
2021-11-07 [05:16 AM]

ZNA_ هەولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ كازمی دووپات ده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ و رووداوی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌لامه‌ته‌ و كرده‌وه‌كه‌ش به‌ تیرۆریستی وه‌سف ده‌كه‌ن، هاوكات به‌ توندیش كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كار ده‌كه‌ن، كرده‌وه‌كه‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر دڵی عێراق وه‌سف كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كرده‌وه‌یه‌ بكرێت و پابه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆیان كه‌ عێراقه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌وه‌ستێت".





ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad