ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی نوێی زنجیرەی فیلمی سینەمایی جەیمس بۆند بەناوی No Time To Die لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 8 تشرینی یەکەمی رابردووەوە نمایشدەکرێت، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 605 ملیۆن و 756 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. ئەم بەرهەمە سینەماییە چەندین جار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نماشێکردنی دواخرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی کاری جوجییە و دانیێڵ کرەیگ بۆ دوایین جار لەم بەشەدا رۆڵدەگێڕێت کە بۆ پێنج جار ئەو رۆڵەی گێڕاوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad