ZNA:هەولێر سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا لانیکەم 430 ملیۆن قورچکی ڤاکسین بەسەر خەڵک دابەشکراون.
بەگوێرەی راپۆرتێكی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا تاوەکو ئێستا 533 ملیۆن قورچکی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەستبوونە، لانیکەم 430 ملیۆن قورچک بەسەر خەڵکی دابەشکراون.
لە راپۆرتەکەی سەنتەرە ئەمریکییەکەی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا هاتووە 223 ملیۆن و 245 هەزار کە لانیکەم قورچکێکی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هاوکات 193 ملیۆن کەس بە تەواوی دژی ڤایرۆسەکە کوتراون.
بەگوێرەی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا هەر کەسێك لە وڵاتەکە دەبێت لانیکەم دوو قورچکی ڤاکسینی مۆدێرنا یان فایزەر وەربگرێت، یان قورچکێکی ڤاکسینی جۆنسن جۆنسن وەربگرێت بۆ ئەوەی بڵێن بە تەواوی کوتراوە.
هاوکات تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا 23 ملیۆن کەس لانیکەم قورچکێكی بەهێزکەری ڤاکسینەکانی مۆدێرنا یان جۆنسن جۆنسنیان وەرگرتووە کە لەلایەن دەزگای رێکخستنی دەرمانی وڵاتەکە رێكخراو و پەسەندکراوە.
ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە |