English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری نوێ لەبارەی گەشتكردن دەركرا
2021-11-09 [02:54 AM]

ZNA_ هەولێر


دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیاریداوە، لەمەودوا هەركەسێك بیەوێت گەشت بكات دەبێت بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەكارهێنانی ڤاكسین دەربهێنێت.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەسەر رێنماییەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیاردرا سەرجەم ئەو گەشتیارانەی وڵات كە دەیانەوێت سەردانی دەرەوەی عیراق بكەن، ناچار دەكرێن بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەكارهێنانی ڤاكسین دەربهێنن.

هێڵی ئاسمانی عیراقی ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر كەسێك گەشتی دەرەوەی وڵات دەكات، پێویستە بەر لە 72 سەعات پێش گەشتەكەی، پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدات.





ئەم هەواڵە 1327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad