English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەبەکەی کۆرۆنا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکایە
2021-11-18 [06:23 AM]

ZNA:هەولێر


کۆمپانیای فایزەر حەبێکی دروستکردووە، کە بە گوتەی خۆی کۆتایی بە کۆرۆنا دێنێت. کۆمپانیا دەرمانسازە ئەمریکییەکە دەڵێت، حەبە نوێیەکەیان وادەکات مردن و نەخۆشکەوتنی سەخت بەهۆی کۆرۆنا، بە رێژەی 90٪ کەمبێتەوە. 
 
حەبەکە کە ناوی پاکسلۆڤیدە، بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە، کە تازە تووشی کۆرۆنا بوون و هێشتا نەخۆشییەکە لەسەریان قورس نەبووە. 
 
هێرفەی فورهوسل، گوتەبێژی UNITAID دەڵێت: "ئەوە چارەسەرێکە زیاتر بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەبێت کە لە مەترسیدان. واتە چارەسەرێک نییە هەموو کەسێک بیخوات. با چاوەڕێی رێنماییەکان بکەین لە هەفتە یان مانگەکانی داهاتوو لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی بۆ جەستە جیاجیاکان".
 
هێرفەی فورهوسل هەروەها دەڵێت: "ئێمە پێمانوایە حەبەکە تەنیا بۆ ئەوانە بەکاردێت کە لە مەترسیدان. ئامانج لێی ئەوەیە کە پێویست بە گواستنەوەی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە نەکات یان نەخۆشی زۆر سەختمان نەبێت. واتە چەند رۆژێک دوای تووشبوونت چارەسەرەکە دەخۆی، یاخود 3 رۆژ دوای دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان."
 
ئەو کۆمپانیایە کە ساڵی رابردوو ڤاکسینێکی دژە کۆرۆناشی دروستکرد، رێککەوتنێکی لەگەڵ گرووپێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆکردووە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی دیکەی دەرمانیش بتوانن حەبەکەی دروستبکەن بۆ ئەوەی لە زۆربەی بەشەکانی جیهان، بە ئاسانی دەستبکەوێت. 
 
هێرفەی فورهوسل: "بەگوێرەی مەرجەکانی مۆڵەتی سەرەکیی رێککەوتنی نێوان فایزەر و کۆمەڵەی پاراستنی مافی داهێنان، چەند کۆمپانیایێکی دەرمانسازی هەڵبژێردراو لە سەرانسەری جیهان کە مۆڵەتیان پێدەدرێت، توانای ئەوەیان دەبێت حەبەکە بۆ 95 وڵات دروستبکەن، بەوەش بەشی نزیکەی 53٪ی دانیشتووانی جیهان دابیندەکەن."
 
کۆمپانیای فایزەر داوای لە فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا کردووە، مۆڵەتی بەکارهێنانی حەبەکەی پێبدات.

ئیدارەی جۆ بایدنیش نیازی وایە بایی 5 ملیار دۆلار  لەو حەبە بۆ 10 ملیۆن کەس بکڕێت.





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad