English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەیتی زەیتون باشترین گیادەرمانە
2021-11-18 [11:10 AM]

هەولێر—ZNA


ئایا دەزانی زەیتی زەیتون چیە؟؟ باشترین گیادەرمانە وەک فریاکەوتنە بۆ ماڵەکان. با ماڵەکانتان بێ زەیتی زەیتون نەبێت ئەگەر بتلێکی بچوکیش بێت پێغەمبەری خوا (دروودى خوداى لەسەربێت) دەفەرمووێ (زەیتی زەیتون بخۆن و خۆتان پێ چەوربکەن) تێبینی: ھەموو زەیتێک وەک یەک نیە ئاگاداربن لە جێگایەکی باوەڕپێکراو بیکڕن! گرنگترین سوودەکانی : 1ـ زەیتی زەیتون ئازارشکێنە و بەسودە بۆئازاری جومگەکان . 2 ـ زەیتی زەیتون خەم و خەفەت لادەبات . 3 ـ زەیتی زەیتون هۆکاری بەهێزی مێشک و زیرەکیە . 4 ـ زەیتی زەیتون ڕێگرە لە دروست بوونی نەخۆشیەکانی دڵ . 5 ـ زەیتی زەیتون پارێزەرێکی باشی گەدەیە ڕێگری نەخۆشیەکانی گەدەیە . 6 ـ زەیتی زەیتون ڕێگرە لە دروست بوونی نەخۆشی شێرپەنجەی (سنگ ، پروستات، منداڵدان ، دەزگای هەرس و ڕیخۆڵە ) . 7 ـ زەیتی زەیتون بە سودە بۆئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە چونکە جگەر بەهێز دەکات . 8 ـ زەیتی زەیتون بەرگری لەش بەهێز دەکات لەبەرامبەر نەخۆشیەکاندا چونکە ئۆمیگا 3 سروشتی تێدایە . 9 ـ بەرگری لەقەڵەوبوونێکی زیاد لە پێویست دەکات وەهەروەها لاوازبوونی زیاد لەپێویست ناهێڵێت . 10ـ زەیتی زەیتون پێست جوان دەکات . 11ـ زەیتی زەیتون ڕێگرە لە زوو پیربوون . 12ـ زەیتی زەیتون دەرمانە بۆ هەموو جۆرە قەبزیەک . 13ـ زەیتی زەیتون بەسودە بۆ زیادکردنی باڵای لەش و گەشەی منداڵان . ڕۆژانە ١ تا ٣ ملاکی شێۆ بخۆن تا بکرێ لە برسیەتی بیخۆن بە ھیوای ساغ و سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک . دکتۆر بدر قادر سورچی پسپۆڕی گیادەرمان مامۆستای زانکۆ





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad