English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ره‌ئیسی و كازمی به‌ ته‌له‌فۆن باسیان له‌ سه‌قامگیری عێراق كرد
2021-11-18 [11:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ پێوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند یه‌کپارچه‌یی عێراق بابه‌تێکی ستراتیژیه‌ و جێگه‌ی سازشکردن نییه‌، پێویستیشه‌ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان به‌کاربهێنرێن بۆ ئارامکردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری عێراق.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، له‌ گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژویی و به‌هێزه‌کانی نێوان عێراق و ئێران کردوه‌ و جه‌ختیکردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ئێران له‌ته‌نیشت گه‌ل و حکوومه‌تی عێراق ده‌وه‌ستێت.

ئیبراهیم ره‌ئیسی وتیشی، "دوژمنانی گه‌لانی ناوچه‌که‌ چاویان به‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت، کارده‌که‌ن بۆ ئامانجه‌ خراپه‌کانیان به‌ ئاراسته‌ی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ و ئاژاوه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ هۆشیاری به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ هه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ سه‌روه‌ری خاکی عێراقیش، سه‌رۆکی ئێران وتی، "یه‌کپارچه‌یی عێراق بابه‌تێکی ستراتیژیه‌ و جێگه‌ی سازشکردن نییه‌، پێویستیشه‌ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان به‌کاربهێنرێن بۆ ئارامکردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری عێراق".

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشیه‌وه‌، ئیبراهیم ره‌ئیسی وتی: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستکه‌وتێکی گرنگ بو له‌ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی عێراق بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یان له‌ ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌".

ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وتی: "ئێران له‌ ڕێگه‌ی سیاسی و یاساییه‌وه‌، پشتگیری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، مسته‌فا کازمی، ستایشی پشتیوانی ئێرانی بۆ گه‌لانی عێراق کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌، هه‌ڵوێستی ئێران بۆ عێراق هه‌میشه‌ جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایش بووه‌.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad