ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی Spencer لە سینەماکانی ئمەریکا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکانی جیهان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 5 تشرینی دووەم لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشدەکرێت، داهاتی لە سینەماکاندا سێ ملیۆن و 548 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. لەم بەرهەمەدا کریستین ستیوارت رۆڵی شازادە دیانا دەگیرێت و لە یەکەم دیمەنی ئەم بەرهەمە ئەو ئەکتەرە بە جلوبەرگێکی جوان دەرکەوت، بەڵام بە رووخسارێکی خەمبار، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ژیانە ناخۆشەی دیانا تێیدا ژیاوە. ئەم بەرهەمە لە نووسینی ستیڤن نایتە و لە دەرهێنانی پابلۆ لاراینە و باس لە دوایین پشووی هەفتەی دایانا لە نیو خێزانی شاهانەی بەریتانیا دەکات و دواتر داوای جیابوونەوەی لە شازادە چارلز کردووە. پێشتر وێنەیەکی کریستین ستیوارت بڵاوکرایەوە کە لە گەڵ دوو منداڵ لە کاتی وێنەگترنی فیلمەکەدا دەردکەوت، شێوە و ستایلی زۆر لە دیانا دەچوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad