ZNA - هەولێر
لە یاریێكی تری کۆمەڵەی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کرد.
یانهی بلۆز توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە لە یۆڤانتۆس بباتەوە.
گۆڵەکانی شین پۆشهكان ههریهكه له چالۆبا و رێس جەیمس و هۆدسۆن ئۆدۆی و تیمۆ وێرنەر لە خولەکەکانی ٢٥ و ٥٥ و ٥٨ و ٩٥ تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامانە ههردوو یانه گیشتنه قۆناغی داهاتوو، چێڵسی بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یۆڤانتۆسی دووەم.
ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە |