ZNA:هەولێر بانکی ناوەندی تورکیا رایگەیاند، تەنیا لە دۆخێکی دیاریکراو و ئەگەر هەڵگەڕانەوەی بەرچاو رووبدات، دەستوەردان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، ئاماژەی بەوەشدا، فرۆشی لیرە نائاساییە و زۆر لە واقع دوورە.
راستەوخۆ دوای لێدوانی "رەجەب تەیب ئەردۆغان"، سهرۆك كۆماری توركیا بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 13 لیرە و 50 قوروش.
لەبارەی ئەو دابەزینە بەرچاوە بانکی ناوەندی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا روونیكردهوه، تەنیا لە دۆخی دیاریکراودا بانکی ناوەندی دەستوەردان لە بازاڕ دەکات، بێ ئەوەی لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بە ئامانج گیرابێت.
سەرچاوەیەک بۆ رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، دوێنێ سێشەممە ئەردۆغان لەگەڵ "شەهاب کاڤچی ئۆغڵو" پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەتەوە، تاووتوێی داکەوتنی بەرچاوی بەهای لیرەیان کردووە، بە دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا بەرگری لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندی کرد، بەهای لیرە زیاتر داکەوت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێنجشەممەی رابردوو بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سوودی بە بڕی 100 خاڵی سەرەکی بۆ سەدا 15 دابەزاند.
ئەم هەواڵە 622جار خوێندراوەتەوە |