English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسی كۆچبەران كێشە دەخاتە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا
2021-11-28 [08:19 AM]

​ZNA- هەولێر


چەند ڕۆژێك لەمەوبەر 27 کۆچبەر لەكاتی پەرینەوەیان بۆ خاكی بەریتانیا خنكان، ئەمەش پەردەی لەسەر کۆمەڵێک کێشە و ناکۆکی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا هەڵدایەوە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە تویتەر دەربارەی كێشەی كۆچبەران چەند پێشنیازێکی خستوونەتەڕوو.

یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە، بۆریس جۆنسن دەیەوێت پاریس هەموو ئەو کۆچبەرانە وەربگرێتەوە کە بەخاکی ئەواندا رۆیشتوون بۆ بەریتانیا، ماکرۆنیش دەڵێت، نەدەبوو تەنانەت بۆریس جۆنسن بەوجۆرە پەیامەکەی خۆی بگەیاندایە.

لە وەڵامی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ماکرۆن رایگەیاند، "من تووشی شۆک هاتووم بەوەی کە ئەوان جیددی نین مەبەستی بەریتانیایە، پەیوەندیی نێوان سەرکردەکان لە رێگەی تویتەر و پەیامی گشتی بەڕێوەناچێت، ئێمە لەوانە نین زانیاریی نهێنی پەرشوبڵاوبکەین."

هەر لەسەر ئەو نامەیەی بۆریس جۆنسن و پێشنیازەكانی ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بانگهێشتنامەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیای بۆ کالێ هەڵوەشاندەوە کە بڕیارە ژمارەیەک وەزیر لەوێ قسە لەسەر پرسی کۆچبەران بکەن، بەڵام هێشتا چاوی لەوەیە بۆریس جۆنسن دەست لەو داواکارییانەی هەڵبگرێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.

ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، "وەزیران بە جددی کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی  کێشەیەکی جددی خەڵکانێکی جددی،  لەبەر ئەم هۆکارە رۆژی یەکشەممە دارمانیان، وەزیری ناوخۆمان هاوتاکانی لەنێو یەکێتیی ئەوروپا و کۆمیسیۆن لەسەر ئەم بابەتە کۆدەکاتەوە، دوای ئەوە دەبینین ئاخۆ بەریتانیا چەندە بە جددی بە پوختی کاردەکات، ئاخۆ بڕیاردەدەن جددی بن یان نا."

شتێکی چاوەڕوانکراوە ئەگەر فەرەنسا نەتوانێت هەموو کۆچبەران وەربگرێتەوە، چونکە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، تاوەکو مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ 25 هەزار کەس لە فەرنساوە پەڕیونەتەوە بەریتانیا، ئەمە لەکاتێکدا لە ساڵی 2020 ژمارەیان 10 هەزار کەس بووە، لە ساڵی 2019شدا ژمارەیان تەنیا 2500 کەس بووە.

 

 





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad