ZNA - هەولێر
راز زیمێت، شارەزای کاروباری ئێران و ئەفسەری پێشووی سوپای ئیسرائیل دەڵێت دانووستانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە رێککەوتنەوەی ئەتۆمی سەرناکەوێت.
ئەم شارەزا جوولەکهیە بە رادیۆ "فرانس کەلتوور"ی گوتووە، دۆنالد ترەمەپی سەرکۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە ژێر فشاری بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دوور کەوتەوە.
ئەم شارەزا ئیسرائیلییە دەڵێت، دەرکەوتنی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵەیەکی ستراتیجی بوو و لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بوو بەهۆی پیشکەوتنی ئێران.
راز زیمێت هەروەها گوتی ئەگە جەنگێک لە نێوان ئیرائیل و ئێران رووبدات، ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەشی تێوە دەگلێن.
ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە |