English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و لیژنەی یاسایی بۆ تەواوکردنی ڕێکاره‌ یاساییه‌كانی پرۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبه‌ته‌کان كۆبوونه‌وه‌
2021-11-30 [03:23 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر تەواوکردنی ڕێکاره‌ یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبه‌ته‌کان له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان‌ كۆبوونه‌وه

روبينه ئويملك عەزیز، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٣٠، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر تەواوکردنی ڕێکاره‌ یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبه‌ته‌کان له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان‌ كۆبوونه‌وه‌.

ھەروەھا روبينه ئويملك عەزیز، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی پێویست لەبارەی پڕۆژەیاساکە کرا و دید و تێڕوانینی ئەندامان له‌ گەڵالەکردنی پرۆژەیاساکە بەھەند وەرگیران و بڕیار درا بەمزووانە دوا ڕاپۆرت لەسەر پرۆژەیاساکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنه‌كانی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکانی.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad