English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون دەکات بۆ کێشەی جووتیاران
2021-11-30 [03:28 AM]

ZNA-ھەولێر


بڕیاردەری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی تری تایبەت بە کاری لێژنەکە، لێژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری کۆبووەوە

سه‌فین گه‌ردى، بڕیاردەری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەمەبەستی تاوتوێکردنی یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی تری تایبەت بە کاری لێژنەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٣٠ لێژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری کۆبووەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بۆ خوێندنەوە و وەڵامدانەوەی ئەو نووسراو و ڕاپۆرتانە تەرخانکرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون، و بەتێر وتەسەلی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بڕیاردەری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان کرد، لەم بارەیەوە ئەندامانی لێژنە ڕاو سەرنجی خویان خستیانەڕوو بە مەبەستی باشتر کردنی یاساکە.

ھەروەھا سه‌فین گه‌ردى، بڕیاردەری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان  ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە کوتایی کۆبوونەوەکەدا، بریاردرا لێژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ سەردانیکردنی گوندی گربدەو لە سنوری قەزای بەردەرەش بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی جوتیارانی گوندەکە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad