ZNA:هەولێر
چەند رۆژێکی دیکە وەرزی چاندنی گەنم لە هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت، بەڵام هێشتا بەشێک لە جووتیاران لە چاوەڕوانی بارانباریندان بۆ ئەوەی دەست بە چاندنی داخڵودان بکەن. لە دهۆک ئەمساڵ 900 هەزار دۆنم بۆ چاندنی زەوی تەرخانکراوە، بەڵام هێشتا نزیکەی 100 هەزار دۆنم نەچێنراوە. بەشێک لە جووتیاران بۆ قەرەبووکردنەوەی بێ بارانی پەنایان بۆ ئاوی ژێر زەوی بردووە. ساڵی رابردوو بەهۆی وشکەساڵی زیاتر لە نیوەی گەنمی جووتیاران نەدوورایەوە و بە بەهای 900 ملیار دینار زیان بە جووتیاران گەیشت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad