ZNA – هەولێر
لە گەلەری هونەری سەندیکای هونەرمەندان، لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پێشانگەیەکی هاوبەشی مامۆستایانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی کردەووە و ژمارەیەک تابلۆی رەنگاوڕەنگ نمایش کران. پێشانگەکە دوێنێ دووشەممە، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و هونەرمەندان بەڕێوەچوو. هەر لەو چالاکییەدا، یادی رزگار فەقێ عەولا هونەرمەند و مامۆستای پەیمانگاکە کرایەوە، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد. فۆتۆ: سەردار قادر
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad