ZNA - هەولێر لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بوەوە.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ توانی یاریه‌كه به سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لێی بباته‌وه.
گۆڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه له ئەنتوان گریزمان و ئەنخێل کۆریا و دی پاول لە خوله‌كه‌كانی 56، 90 و 92 تۆماریانکرد، سێرجیۆ ئۆلیڤێرا تاکە گۆڵەکەی پۆرتۆی تۆمارکرد.
بەم بردنەوەیە یانه‌ی ئەتلەتیكۆ بە پلەی دوەمی كۆمەڵەكەی بۆ قۆناغی داهاتو سەركەوت و پۆرتۆش چووه یۆرۆلیگ.
ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە |