ZNA – هەولێر
نرخی نەوت ئەمرۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بە رۆژی دووشەممە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ئێستا بە 74 دۆلار و 14 سەنتە.
رۆژی دووشەممە 13-12-2021، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە، نرخی نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بە 72 دۆلار و 53 سەنت فرۆشرا.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 94 سەنتە.
ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە |