English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: تاوەکو ئێستا نزیكه‌ی چوار هه‌زار کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە گەڕێندراونەتەوە
2021-12-18 [11:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ٥١٨ پاسپۆرتی پەڕینەوەیان داوە بەو کۆچبەرانەی پاسپۆرتەکانیان لەدەستداوە، وتیشی، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و ٨١٧ کۆچبەری نایاسایی گیرخواردوو لەسەر سنووری بێلاڕووس لە رێگەی ١٠ گەشتی ئاسمانیی ناچاری لە ماوەی مانگێکدا گەڕێندراونەتەوە وڵات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە "لە ماوەی یەک مانگدا سەرکەوتووبووین لە رێکخستنی ١٠ گەشتی ئاسمانیی ناچاری بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران".

ئەحمەد سەحاف ئاشکرایشی کرد کە ئەمڕۆ، ٢٥٨ کۆچبەری دیکە بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە، بەمەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە ئارەزوومەندانە گەڕێندراونەتەوە وڵات دەگاتە سێ هەزار و ٨١٧ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا ٥١٨ پاسپۆرتی پەڕینەوەیان داوە بەو کۆچبەرانەی پاسپۆرتەکانیان لەدەستداوە و بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی لەگەڵ بێلاڕووس و لیتوانیا ولاتیڤیا هەماهەنگیی دەکەن.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد کە لە رێگەی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ بەردەوامن لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کۆچبەرانەی کە ئارەزوومەندانە خواستی گەڕانەوەیان هەیە بۆ عێراق.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتیشی: "بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی بێلاڕووس توانیمان لێخۆشبوون بۆ ئەو پێبژاردنە داراییە دەربکرێت بۆ نشینگەی ئەو کۆچبەرانەی کە ئارەزوومەندانە گەڕێندراونەتەوە کە بڕەکەی زیاترە لە ٧٧٠ هەزار دۆلار".

لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە ژمارەیەک کۆچبەر بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوو و پۆڵەندا گیریان خواردووە و لەلایەن پۆلیسی پۆڵەنداوە رێگەی چوون بەرەو ئەورووپایان لێ گیراوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 2353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad