ZNA - ههولێر
روانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە بەیاننامەیەکدا باس لە زۆربوونی کوشتنی دانیشتووانی کەمپی هۆڵ لە سووریا لەلایەن شانە نووستووەکانی داعشەوە دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا کە لە لەندەن جێگیرە، مانگی ڕابردوو 6 کەس لە دانیشتووانی کەمپی هۆڵ کە لەژێر چاودێریی کوردستانی سووریایە، لەلایەن شانە نووستووەکانی داعشەوە کوژراون.
ئەم ناوەندە لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە چالاکییەکانی شانە نووستووەکانی داعش دەکات لە کەمپی 62000 کەسیی هۆڤ لە سووریا کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە دەپارێزرێت. ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤ داعش لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم 6 کەس لە دانیشتووانی ئەم کەمپەی کوشتووە کە سێ کەسیان هاووڵاتیی عێراقی بوون.
ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها دەڵێت لە ئەمساڵدا 86 کەس لەم کەمپەدا لەلایەن داعشەوە کوژراون. ڕامی عەبدولڕەحمەن سەرۆکی ئەم ناوەندە بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە بشێوە و تووڕەیی نواندن لەم کەمپەدا ڕووی لە زیادبوونە.
زۆرینەی دانیشتووانی ئەم کەمپە سەربەداعش دێنە ئەژمار و 95 لەسەدیان ژن و منداڵن. هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی پاکسازیی ئەندامانی داعش لەم کەمپەدا کە مانگی مارچ ئەنجامیان دا 125 کەسیان بەتۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیر کرد.
كوردپرێس
ئەم هەواڵە 2467جار خوێندراوەتەوە |