ZNA— هەولێر
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریخستووە جیاوازی هۆڕمۆنەکانی ئافرەتان و پیاوان هۆکارە بۆ دروستبوونی جیاوازی لەرێژەی تووشبوونیان بە لاسەرئێشە. بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کالیفۆرنیا کە داتایەکی فراوانی جیهانی بەکارهێناوە دەرکەوتووە رێژەی تووشبوون بە لاسەرئێشە لەنێو خانمان 2-3 هێندەی پیاوانە. ماتیۆ پانیزۆن، پسپۆڕی دەروونی و دەماری لە زانکۆی کالیفۆرنیا روونیدەکاتەوە ئەنجامەکانی توێژینەوەکەیان کە لەسەر زیاتر لە 51 هەزار کەس ئەنجامدراوە رۆڵی دەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ لاسەرئێشە، هاوکات زووتر نەخۆشییەکە دەستنیشاندەکەن. ماتیۆ پانیزۆن دەڵێت: "ئەنجامی توێژینەوەکەمان جێگەی بایەخە، چونکە زیاتر لە فاکتەرەکانی پشت لاسەرئێشە تێدەگەین، ئەمەش ئەوە دەردەخات فاکتەرە هۆڕمۆنییەکان چەندە رۆڵیان دەبێت لە جیاکردنەوەی خانمان و پیاوان بۆ تووشبوون بە لاسەرئێشە"..
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad