English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا: پێویستە ڕۆژئاوا بەرەیەكی هاوبەش دژ بە ووڵاتی چین دروست بكات
2021-12-26 [06:52 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆک وەزیرانی کەنەدا داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات "بەرەیەکی هاوبەش دژ بە چین" دروست بکەن و رێگە بەو وڵاتە نەدەن "دژ بە یەکدی" بیانوەستێنێت.

جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا دەبێت هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن و لە بەرامبەر چین بوەستن و رێگە نەدەن بەو وڵاتە رۆڵی پەرییەکان بگێڕێت و ئێمەی رۆژئاوایی دابەشبکات و دژ بە یەکدی بمانوەستێنێت.

ترودۆ راشیگەیاند: "لەنێوان ئێمەی وڵاتانی رۆژئاوا تا رادەیەک رکابەری هەیە لەسەر کێ زیاتر دەتوانێت سوود لەو گەشە ئابوورییەی چین بەدەستبهێنێت، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ رەخنە ئاشکراکانمان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و رەفتارە سەرکوتکارەکانی چین لەنێوخۆی وڵاتەکەی".

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا گوتیشی: "هێندە سەرقاڵی سوودە ئابوورییەکانین، هێندە بەکرداری گرنگیمان بە رەخنەکانمان دژ بە چین نەداوە".

ترۆدۆ دەشڵێت: "راستە هەندێ بابەت هەن کە پێویست دەکات لەگەڵ چین کاربکەین وەک گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام لە بواری ئابووری و بازرگانی و لە چوارچێوەی رکابەرییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە و  ووڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەت کەنەدا کە خاوەن سیستەمی سەرمایەدارین، پێویستە پێکەوە یەک بەرە دروست بکەین و وەک یەک قەبارە لە بەرامبەر چین بوەستینەوە".

 

 





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad