ZNA- هەولێر
دوو ئەندامی لەشکری قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە نزیک سنووری نێوان ئێران و پاکستان و لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراودا کوژران.
ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردەوە شەوی رابردوو لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لە نێوان هێزەکانی لەشکری قودسی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراودا شەڕ و پێکدادان روویداوە، لە ئەنجامدا دوو کەس لە ئەندامانی لەشکری قودس بە ناوەکانی میهران شووریزادە و موحسین کەیخوایی کوژراون.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی لەشکری قودس پێکدادانی نێوان سوپاکە لەگەڵ گرووپێکی چەکدار و کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 781جار خوێندراوەتەوە |