ZNA - هەولێر
ئێران و عێراق لەسەر پێکەوە بەستنەوەی هێڵی ئاسنی نێوانیان رێککەوتن و لە دوو مانگی داهاتوودا بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیایەکی هاوبەش دادەمەزرێنن.
ڕۆستەم قاسمی، وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئێران و عێراق نزیکەی بیست ساڵ لەسەر جێبەجێ کرانی ئەو پڕۆژەیە و پێکەوە بەستنەوەی دوو شاری بەسرە و شەلەمچە بە هێڵی ئاسنین خەریکی دانوستان بوون و تەنانەت لێک تێگەیشتنیش واژۆ کرابوو، بەڵام پڕۆژەکە جێبەجێنەکرا.
قاسمی وتیشی لە گفتوگۆیەکدا کە لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراقدا سەرەنجام رێککەوتننامەی پێکەوە بەستنەوەی هێڵی ئاسنی دوو وڵات واژۆ کرا و لە ماوەی دوو مانگی داهاتووشدا کۆمپانیایەکی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دادەمەزرێن.
ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە |